فڕۆکەکانی تورکیا سەری ئامێدی بۆردوومان دەکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە تورکیا ئامێدی بۆردوومان


Jun 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

فڕۆکەکانی تورکیا سەری ئامێدی لە زنجیرە چیای مەتین نزیک سەنتەری قەزای ئامێدی بۆردووماندەکەن.
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، سێجار لەسەر یەک نزیک سەرێ ئامێدی بۆردوومانکراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەنێو هێزی پێشمەرگە لە چیای مەتین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ کاژێر 13:30 خولەک فڕۆکەکانی تورکیا سێجار ئامێدی و کوبیتیکی ئەلهویان لە چیای مەتین بۆردوومانکردووە.
لەبارەی زیانەکانی بۆردوومانەکە، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، شوێنی بۆردوومانەکە شاخاویە و نازانین زیانەکان چەندن.
ئەم هێرشانەی تورکیا، لە 23ی نیسانی ئەمساڵەوە بەناوی "ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی هەورە برووسکە" دەستیپێکردووە و بە گوتەی خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانە.