1500 هاوڵاتیی سڤیل لە عیراق و سووریا قوربانی هێرشەکانی تورکیا

(0) / / ترکیه / زایەڵە عێراق سووریا سڤیل هاوڵاتی تورکیا


Jun 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بە تایبەت بۆ سەر عێراق و سووریا زیاتر لە 1500 هاوڵاتیی سڤیل لە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیاوە لە عیراق و سووریا لەماوەی شەش ساڵدا زیاتر لە 1500 هاوڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستداوە.
سوپای تورکیا لەماوەی ئەم شەش ساڵەدا نزیکەی 500 ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە.
گۆڤاری جەنگە ئاسمانییەكان لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا رایگەیاند، "بەهۆی بۆردومانەكانی فڕۆکەکانی توركیا لە ساڵی 2015وە تا ئێستا، زیاتر لە 1500 هاوڵاتیی سڤیل لە عیراق و سووریا کوژراون.
ئەمە جگە لەوەی چەندین ناوچە بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیاوە چۆڵکراون و دانیشتووانەکەیان ئاوارەبوون.