لە ئۆپراسیۆنیێكی هاوبەشدا بكوژی هاووڵاتییەكەی گەڕەكی رزگاری شاری سلێمانی دەستگیركرا
/
اجتماعی
/
زایەڵە
سلێمانی
پۆلیس
بكوژ
رزگاری
سەلاحەدین
بكوژی هاووڵاتییەكەی گەڕەكی رزگاری شاری سلێمانی لە ئۆپراسیۆنیێكی هاوبەشدا دەستگیركرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك بەناوی عوسمان حەمەسەعید لەگەڕەكی رزگاری شاری سلێمانی كوژرا و ئۆتۆمبیلەكەی كە لە جۆری تۆیۆتۆ لاندكرۆزەر ستێشن بوو دزرا ، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكەكرا و زانیاری لە سە رتۆمەتبار كۆكرایەوە.
هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەهاوكاری برایانمان لە ئاسایشی سلێمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێز لیوا كاكە ڕەش ڕێكخەری پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم لە بەغدا و هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای كەركوك و قیادەی پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق و ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی بەغدا) تونرا تۆمەتبار بەناوی (س ، ح ، ح ، ت ) دەستگیر بكرێت، هەروەها دەستیش بەسەر ئۆتۆمبیلە دزراوەكەدا بگیرێت .
جێی ئاماژەیە تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی بە ئۆتۆمبێلی كوژراوەكە هەڵاتووە بۆ شاری تكریت و لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشدا لە سەر زانیاریەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و برایانی ئاسایشی سلێمانی ، لەلایەن تیمیكی هاوبەشەوە كەسی داواكراو لە كەمتر لە 24 سەعاتدا دەستگیر كرا.
لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شاری سلێمانی دەكرێتەوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: