هەوڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ڕاکێشانی سەرمایەدار و کۆمپانیاکانی ئیمارات
/
کردستان
/
زایەڵە
ئابووری
جێنشینی ئەبوزەبی
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محەمەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی رایگه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش به وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی ئیماراتی له هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا بكات، هاوكات هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه، كه هاوبه‌شی هاریكاریی وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری و نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و توندڕه‌وی و بره‌ودان به بواره‌كانی په‌ره‌پێدان له هه‌موو كه‌رته‌كاندن پێویسته.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئیمارات، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عیراق و خواستی بره‌ودانی به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراونكردنی بواره‌كانی هاوبه‌شی و هاریكاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، دووپات كرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، گرنگیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد.
لای خۆشیه‌وه، نیچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له ئیمارات كردوه بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌ئه‌ندامبوونی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوه‌ی 2022 ـ 2023 كه به‌ڵگه‌ی متمانه‌ی جیهانه به سیاسه‌ت و پێگه و ڕۆڵی گرنگی ئیمارات، هه‌روه‌ها ئاستی به‌رزی دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كان و كاریگه‌ریی ئیمارات له‌ڕووی هاریكاری و په‌ره‌پێدان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، نیشان ده‌دات.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئیمارتی كرد بۆ یارمه‌تییه مرۆیییه‌كانی، به‌تایبه‌تیش دوایین یارمه‌تییان به ناوی ده‌ستپێشخه‌ریی خاتوو شێخه فاتیمه بنت موباره‌ك كه تیایدا هه‌زاران دۆزی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنای پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی مانگی سووری ئیماراتی و كونسولی گشتیی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان به زه‌مینه‌ی له‌باری بۆ وه‌به‌رهێنان، ئاماده‌یه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش به وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی ئیماراتی له هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا بكات و پێشوازی له كۆمپانیا ئیماراتییه‌كان و كاره و پرۆژه‌كانیان ده‌كات.
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه هاوبه‌شی هاریكاریی وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری و نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و توندڕه‌وی و بره‌ودان به بواره‌كانی په‌ره‌پێدان له هه‌موو كه‌رته‌كاندن پێویسته، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یی و ڕۆڵی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئیماراتیان له‌گه‌ل وڵاتانی ناوچه‌كه به گرنگ زانی.
تێبينيێك بنێرە: