تەواو بوونی ڕیزبەندی فیلمە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کەن

(0) / / فرهنگی / زایەڵە کەن فیلم


Jun 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

فێستیڤاڵی فیلمی کەن بە ناساندنی چەن فیلمێکی نوێ ڕیزبەندی بەشداربووانی بەشە جۆراوجۆرەکانی  ئەم خولەی تەواو کرود.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ورایتی ڕیزبەندی فیلمە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کەن ۲۰۲۱ بەناساندنی چەن فیلمێکی نوێ کۆتایی پێهات.
لەنێوان ئەو فیلمە نوێیانەدا ئەنیمەیشێنی درێژی "ئەو فرانکە لە کوێیە؟ دەرهێنانی ئاری فولمەن کە فیلمی ستایشکراوی "واڵس لەگەڵ بەشیر" یەکێک لە بەرهەمە ناوازەکانییەتی، لەبەشی دەرەوەی کێبرکێ هەڵبژێردراوە.
ئەم فێستیڤاڵە هەروەها "گێژاو" دەرهێنانی گاسپارنۆئە لە وڵاتانی ئەجەنتین و ئیتاڵیا ی لە بەشی پێرمیر و "من و براکانم "دەرهێنانی یووهان مانکا لە فەرەنسای لە بەشی جۆرێک نیگادا دانا.
هەروەها چەن فیلمێکی تر لە دەرهێنەرانی وڵاتانی ئەمریکا، یۆنان، فەرەنسا و چین لەم فێستیڤاڵەدا زیاد کراوەن.
جێی ئاماژەیە پێش زیاد کردنی ئەم فیلمانە بەرنامەکانی فێستیڤاڵی کەن ٦۲ فیلمی لە خۆ دەگرت ،ئەمساڵ لە بەڕ ئەوەی هێشتا فیلمی کۆتایی حەوتاوچوارەمین فێستیڤاڵی کەن دیاری نەکراوە دەبێت فیلمی زۆرتری لێ زیاد بکەن .دەنگۆی ئەوە هەیە کە فیلمی کۆتایی، فیلمی "OSS117 لەئەفریقاوە بە عەشق"سێهەمین بەشی کۆ فیلمە سیخوڕییەکان بەکایەی ژان دۆژاردن بێت.