وەزیری بەرگری تورکیا لە بەغدایە

(0) / زایەڵە تورکیا بەغدا


Jan 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری بەرگری و  سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا ئەمڕۆ دوشەممە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو دۆسیانەی جێگەی گرنگی پێدانی هاوبەشن و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان هەردولا، گەیشتنە بەغدا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هلوسی ئاکار وەزیری بەرگری و یەشار گولەر سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا گەیشتنە بەغدا و لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری عێراق پێشوازیان لێکرا.
 بڕیارە شاندەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران کۆببنەوە.
سەردانی ئەو شاندەی سەربازییەی تورکیا بۆ عێراق ماوەی دو رۆژ بەردەوام دەبێت و ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە شاندەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە.
کۆتایی/.