سوپای توركیا ته‌قه‌ی هه‌ڕەمه‌كی له گوند و ئاواییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات
(0) /
له درێژه‌ی هێرشه‌كانی بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سوپای توركیا ته‌قه‌ی هه‌ڕەمه‌كی له گوند و ئاواییه‌كانی برادۆست ده‌كات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه سه‌ربازانی سوپای توركیا له ناوچه‌ی برادۆست به‌بێ گوێدانه هیچ به‌هایه‌ك و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕەمه‌كی ته‌قه له گوند و ئاواییه‌كانی ناوچه‌ی ده‌شته‌هێرت ده‌كات.
تا ئێستاش نازانرێت زیانه گیانی و ماددییه‌كانی ئه‌و ته‌قه‌كردنه هه‌ڕەمه‌كییانه‌ی سوپای توركیا چییه.
له ئێستادا سوپای توركیا له ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی هه‌رێمی كوردسان سه‌ربازه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازی دروستكردووه و به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ندین گوند و ناوچه چۆڵكراون.
تێبينيێك بنێرە: