چوار کوژراوەکەی هێرشی تورکیا لە پشدەر کێ بوون؟

(0) / / کردستان / زایەڵە تورکیا هەڵشۆ پەکەکە گەریلا


Jun 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی هەڵشۆ کردە ئامانج کە چوار کەسی تێدابووە و هەموویان کوژروان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەڵادزێ بە رووداوی راگەیاند "ئەوانەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدابوون یەکێکیان خەڵکی گوندی بێکڵۆی قەڵادزێیە و سێ کەسەکەی دیکەش گەریلای پەکەکەن."
 سەرچاوەکە کە نەویست ناوی ئاشکرابکرێت رایگەیاند "یەکێک لەو کەسانەی کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە ناوی (بابەکر تۆفیق)ـە و خەڵکی گوندی بێکڵۆیە و دانیشتووی قەڵادزێیە."
سەبارەت بە سێ کەسەکەی دیکە، ئەو سەرچاوەیە گوتی "ئەو سێ کەسەی دیکە کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان - (پەکەکە)ن، دووانیان ناسراونەتەوە، بەڵام یەکێکیان بەهۆی سەختیی بۆردوومانەکەوە تاوەکو ئێستا نەناسراوەتەوە."
 سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ رایگەیاند "ئێستا تەرمی بابەکر تۆفیق بەهۆی ئەوەی پارچە پارچە بووە و بە تەواوی سووتاوە، بۆ پشکنینی DNA رەوانەی سلێمانی کراوە."
 ئەمڕۆ یەکشەممە 13-06-2021 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی هەڵشۆ کردە ئامانج کە چوار کەسی تێدابووە.
ئۆتۆمبێلەکە لەنێوان گوندەکانی دێگە و کانی لانی لە قەزای پشدەر کراوەتە ئامانج. بەکر وەیسی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی هەڵشۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، "فڕۆکەکانی تورکیا کاژێر 01:20 خولەک ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیان کردووەتە ئامانج."
 ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج لە جۆری تۆیۆتا هیلۆکس بووە. ئەو زانیارییانەی لە بەشێک لە میدیای تورکیاش لەبارەی بۆردوومانەکە بڵاوکراونەتەوە باس لەوە دەکەن، گەریلای پەکەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و کوژراون.