لەگەرمیان بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە هاوڵاتیەکی گەرمیانی گیانی لەدەستدا

(0) / / اجتماعی / عەلی جەمال قدوری زایەڵە هاتوچۆ


Jun 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئۆتۆمبێلێکی گەش وگوزار لە گەرمیان هاوڵاتیەک دەشێلێت و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا .
مقەدەمی ماف پەروەر  عەلی  جەمال قدوری،  لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی   پۆلیسی   گەرمیان  بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوو شەمە لەسەر ڕێگای کەلار +  باوەنوور لە گوندی عیسایی ئۆتۆمبێلێکی گەشت و گوزار لەجۆری نیسان دەبڵ هاوڵاتیەکی گوندەکە بەناوی "عەلی ئەحمەد مەحمود" لەدایکبووی 1955 دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار گیانی لەدەستدا. لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە.
ناوبراو  وتیشی، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش لەکاتی ئەرکدابوەو لەناحییەی مەیدانەوە بۆقەزای کەلار هاتوە
لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراو.
کامەران کەریم