ئاسایشی شارەزوور دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند
/
کردستان
/
زایەڵە
تۆمەتبار
شارەزوور
ئاسایش
شوێنه‌وار
لەدرێژەی هەڵمەتەکانی ئاسایشی شارەزوور دەستگیر کردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند کە پیاو و ژنێکن .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند، به شه‌ونخونی هێزه‌كانمان و هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆزی ناوچه‌كه‌مان و له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور، بۆ نه‌هێشتنی دیارده دزێو و نه‌خوازراوه‌كان و ڕێگریكردن به كڕین و فرۆشتنی شوێنه‌وار و مامه‌ڵكردن و هه‌ڵگرتنی به‌هه‌رجۆرێك له جۆره‌كان، به‌بڕیاری به‌ریز دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (63) له یاسای شوێنه‌وار، هێزه‌كانمان له بنكه‌ی ئاسایشی ته‌وێڵه توانیان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن به (3)سێ پارچه شوێنه‌واره‌وه.
باس لەوەشکراوە، دوو تۆمه‌تباره‌كه ژن و مێردن و هاوڵاتی ئیرانین و فارسن ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دۆسیيه‌ی لێكۆلینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێکۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: