جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ كاروباری هونەری دەستبەكاربوو
/
کردستان
/
زایەڵە
گەرمیان
جەلال نوری
رامیار عەبدولرەحمان
ئەمڕۆ (15ی حوزەیران) لە مەراسیمێكدا بەئامادەبوونى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و جێگرى سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرى گشتى و بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیەکانى گەرمیان، لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ كاروباری هونەری دەستبەكاربوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە سەرەتای مەراسیمەكەدا جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە ووتەیەكیدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێككەوتنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی، ئەمڕۆ بەڕێز، رامیار عەبدولرەحمان وەك جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ كاروباری هونەری دەستبەكاردەبێت، ئەوە ماوەی چەندین ساڵە بەڕێوەبەری ناحیەیە لە سنورەكە و بەدڵسۆزانە خزمەتی كردووە.
ووتیشی، ئەمڕۆش بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ كاروباری هونەری پیرۆزبایی لێدەكەین و پشتیوانی و پاڵپشتی خۆمانی بۆ دوپاتدەكەینەوە.
دواتر، سروە محەمەد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ كاروباری كارگێڕی، لە ووتەیەكیدا، پیرۆزبایی لە جێگری نوێی سەرپەرتشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ كاروباری هونەری كرد و ووتیشی، ئێمە پێكەوە دەتوانین لەرێگەی هاوكاری و هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی كاری باشتر ئەنجام بدەین و خزمەتی گەرمیان بكەین.
لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا و پاش دەستبەكاربوونی وەك جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رامیار عەبدولرەحمان رایگەیاند، سوپاسی ئیدارەی گەرمیان دەكەم كە هەمیشە هاوكار و پشتیوانمان بووە و لێرەوە دەڵێین ئێمە دور لە گیانی حزبایەتی و بەروحیەتی پیشەییانە، هەموو پێكەوە دەتوانین خزمەت بە گەرمیان بكەین.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: