فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق: دەبێ نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ڕادەستی به‌غدا بکرێت

(0) / / اقتصادی / نەوت یەکێتی هەرێمی کوردستان


Jan 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق، داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات لەپێناوی دەستەبەرکردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەرانی کوردستان، نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات.

بەپێی هەواڵی زایەڵە،

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، داواكارن حکومەتی  هەرێمی کوردستان وەک دەستپێشخەرییەک بۆ بونیاتنانی متمانە وەک دەرئەنجامی گفتوگۆی شاندی هەرێم لەبەغدا، دەست بەجێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی بکات و ئەو بڕە نەوتەی لەپڕۆژەیاسای بودجەدا لەسەر هەرێم پابەندکراوە رادەستی بکات.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش درا، ڕاده‌ستكردنی نه‌وت لەپێناوی دەستەبەرکردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەرانی کوردستان دوای پەسەندکردنی بودجە.

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق  داوای له‌ حكومه‌تی عێراق كردووه‌، پابەندبێت به‌ خەرجکردنی موچە و شایستە داراییەکانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان.