«ئێستە ژنێک بووەتە ئەستێرە» بڵاوکرایەوە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئەستێرە عەزیز کەرەمی شێعر


Jun 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

«ئێستە ژنێک بووەتە ئەستێرە» یەکەمین دەفتەری شێعری عەزیز کەرەمیە کە لە بەهاری ۱۴۰۰ی هەتاوی لە چاپ دراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، «ئێستە ژنێک بووەتە ئەستێرە » باسی ئەوین و ئازار و چەوساندنەوەی کۆمەڵگایە لە دەرهەق ئافرەتاندا و ژن دەباتە ئاستی هەتاو و ئەستێرە و مانگەوە و هاوارئەکات بۆ ماف و مرۆڤایەتی.
ماڵی کتێبی کوردی بڵاوی کردەوە: لەم نووسەرە سێ بەرهەمی تر بۆ منداڵان بە ناوەکانی؛ پشیلەی فیزن، کەری پەرۆش و سمێڵ فش لە چاپ دراوە و بەرهەمێکی تری شێعری بۆمنداڵان بە ناوی « داردێلەکانێ » و دوهەمین دەفتەری شێعریش بەناوی «خۆڵەمێشێک لەبەڕوو» لە ژێر چاپ دایە کە بەم زووانە دەگاتە دەستی خوێنەران.
ئێستە ژنێک بووەتە ئەستێرە،
لەو سەرانەوە،
لەو دیوی کێوەکانەوە،
لەسەر ملەی ئاویەر
تومەس…
-بووەتە قوربانی و
بە فرمێسک ماڵاوایی دەکات
(ئەستێرەیەک لە خۆزگای ئێوارەی
دەلاقەی داپۆشراوی بێ دەسەڵاتێک).
من و … سەیری ئاسمان
من و … تەنیایی ئەستێرەیەک
من و … داماویی باوێکی ناحەز و بێ کۆتایی
من و … هەناسەی هەزار ژنە ئەستێرە و
ئەستێرەی شەوانی سێدارە و
فەلاقە و
فەوتانی ماف و مرۆڤایەتی!