یه‌حیا ره‌سول: عێراق دژی له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا ده‌ست به‌ جووڵه‌ ده‌كات

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق توركیا یه‌حیا ره‌سول


Jun 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دژی "ده‌ستدرێژییه‌كانی" توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی عێراق "ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان" ده‌ستیان به‌ جووڵه‌ كردووه‌.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، یه‌حیا ره‌سول له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "جووڵه‌یه‌كی دیپلۆماسی له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و دیپلۆماسیه‌تی عێراقه‌وه‌ له‌باره‌ی ده‌ستدرێژییه‌ دووباره‌بووه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی عێراق له‌ئارادایه‌".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌ستووری عێراق جه‌خت له‌سه‌ر رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ری ته‌واوی وڵاتان ده‌كاته‌وه‌ و دواتریش پێویسته‌ هه‌موو وڵاتان رێز له‌ عێراق و سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی بگرن".
ره‌سول ره‌تیشی كرده‌وه‌، عێراق به‌وه‌ رازی بێت كه‌ خاكه‌كه‌ی بۆ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی به‌رامبه‌ر هیچ وڵاتێك به‌كاربهێندرێت، پێویسته‌ توركیاش سه‌روه‌ری عێراق له‌به‌رچاو بگرێت و گوتی: "هه‌ر كاتێك زانیاری له‌ هه‌رلایه‌نێكه‌وه‌ به‌ توركیا گه‌یشت، ده‌بێت ئه‌و زانیارییانه‌ به‌ عێراق بدات، عێراق خۆی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ جۆره‌ دۆخانه‌ ده‌كات".