داواکاریی کەجەکە لە پارتی بۆ کشانەوەی هێزەکانی

(0) / / کردستان / زایەڵە پەکەکە پارتی پێشمەرگە گەریلا


Jun 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

کەجەکە جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە پارتی هێزەکانی بکشێنێتەوە بۆ خاڵەکانی پێشووی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک پشتیوانیی خۆی لە دەستپێشخەریی و هەوڵەكان بۆ پشتیوانیی لە کوردستان ڕادەگەیەنێت و داواش لە پارتی دەکات، کە هێزەکانی بکشێنێتەوە بۆ خاڵەکانی پێشووی.
کەجەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کردووە، کە کۆتایی بە هاوبەشیی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا لە شەڕی کورد بێنێت”
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان تیایدا هاتووە، “کەجەکە داوای لە پارتی دیموكراتیی كوردستان کردووە، کە هێزەکانی بکشێنێتەوە بۆ خاڵەکانی پێشووی.