لەمەرزی پشتە ١٨ هەزار تەن خۆراک هاوردەکراوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پشتە مەرز سنوور بازرگانی


Jun 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەمەرزی پشتەی سەربەپارێزگای هەڵەبجە  لەماوەی ٦ مانگی ئەمساڵدا ١٨ هەزارتەن خۆراک هاوردە کراوە .
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، تەندروستی  گشتی  هەڵەبجە  ڕایگەیاند، له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ له ١-١-٢٠٢١ تا مانگی ٦-٢٠٢١ بڕی ١٨٦٦٣ ھەژدە ھەزارو شەش سەدو شەست و سێ تەن خواردن لە دەروازەی سنوری مەرزی پشتە ھاوردەی کوردستان کراوە.
ئاماژە بەوەش دراوە: لیژنەکانی پشکنین لە یەکەی پشكنینی خۆراك له‌مه‌رزی پشته‌ دەستیان گرتوە بەسەر بڕی 4220 چوار ھەزار و دووسەد و بیست كیلۆ تیكەڵاوی خۆراكی خرابو و لە ناوبران .
ڕونیشکراوەتەوە، هه‌روه‌ها بڕی 181920 کیلۆ خۆراک  گه‌ڕێنراوەتەوە بۆ ‌ ئیران  به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ به‌كارهینان.
کامەران  کەریم