رێککەوتن لەگەڵ بەغدا لەسەر ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم بەشێوەی "أثر رجعي" دەبێت
/
عراق
/
زایەڵە
ڤیان سەبری
رێككەوتن
ھەولێر و بەغدا
ڤیان سەبری ڕایگەیاند؛ رێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر ناردنی بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان بەشێوەی "أثر رجعي" دەبێت و دوای ئەم شەش مانگە بە گوێرەی رێككەوتنەكە دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە کەناڵی کوردستان24ی گوت: "سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆڵێكی سەرەكی بینووە لە رێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا".
وتیشی: "رۆڵی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێککەوتنەکە رۆڵی سەرەکی بوو، هەر لە سەرەتاشەوە چاودێری پەسندکردنی یاسای بودجەی عێراقی کردووە و لەسەر هێڵ بووە".
گوتیشی: "ئەو رێککەوتنە بەشێوەی "أثر رجعي" دەبێت، دواتر بە پابەندبوونی هەردوولا رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت".
تێبينيێك بنێرە: