نازم دەباغ: هەڵبژاردنی ئێران کاریگەریی نەرێنیی لەسەر پەیوەندیی هەولێر و تاران نابێت
(0) /
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت، هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران کاریگەریی نەرێنیی لەسەر سیاسەتی ناوچەکە نابێت، بەتایبەتی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە کەناڵی ڕووداو، نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران ئاماژە بەوە دەکات "لەبەرئەوەی جوگرافیای سیاسی و ئەمنی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا جوگرافیایەکی نەگۆڕە، پێویستی بە هاوکاریی زیاترە. بۆیە ئەگەر پەیوەندییەکانی [هەولێر و تاران] پتەوتر نەبن، هیچ گۆڕانکارییەک بەرەو دواوە بەسەر پەیوەندییەکاندا نایەت".
تێبينيێك بنێرە: