بۆردومانی چەند ناوچەیەک لە بەرواری باڵا لە لایەن تورکیاوە
(0) /
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لە شەوی رابردووەوە بەردەوامن لە بۆردومانکردنى سنورەکانى هەرێمى کوردستان بەبیانووی بوونى گەریلاکانى پەکەکە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرەبەیانى ئەمرۆ (هەینی) فرۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندی چەلکی لەناوچەکانى بەرواری باڵا بۆردومان دەکەن و بەهۆیەوە زیانێکى زۆری مادی بەر جوتیارانى ناوچەکە کەوتووە.
لەئیستادا فرۆکە جەنگیەکانى تورکیا بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوەو هەروەها لە ناوچەکانى مەتیناو ئافا شین و کونەماسی فڕۆکەکانى تورکیا بەسەر ئاسمانی ئەو ناوچانەوە دێن و دەچن.
هەروەها شەوى رابردووش فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانى گوندی سگێرێی سەر بە ناوچەى نهێلی قەزای ئامێدیان کردوەو بەهۆیەوە زیانى مادی بەرناوچەکە گەیشتووەو هاوڵاتیان سنورەکەیان جیهێشتووە.
تێبينيێك بنێرە: