گفتوگۆی تەلەفۆنی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و نێچیرڤان بارزانی؛ هيواى به‌ره‌وپێشچوونى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان
/
کردستان
/
زایەڵە
نێچیرڤان بارزانی
هەرێمی کوردستان
ئیبراهیم ڕەئیسی
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران، وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان، هيواى خواست له سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تيى سه‌رۆك ڕه‌ئيسيدا، په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژوه‌نديى هاوبه‌ش و دراوسێيه‌تيى باش، زياتر به‌ره‌وپێش بچن و بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا فراوانتر ببن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە سەر پێوەندیی تەلەفۆنی نێچیرڤان بارزانی و ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە شێوەی خوارەوەیە:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/6/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى نوێى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا.
له په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له سه‌رۆك ڕه‌ئيسى كرد كه له‌لايه‌ن گه‌لانى ئێرانه‌وه به سه‌رۆك كۆمارى نوێی وڵات هه‌ڵبژێردرا و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى سوپاس و پێزانين بۆ هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان له رۆژه سه‌خته‌كاندا، هيواى خواست له سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تيى سه‌رۆك ڕه‌ئيسيدا، په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژوه‌نديى هاوبه‌ش و دراوسێيه‌تيى باش، زياتر به‌ره‌وپێش بچن و بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا فراوانتر ببن.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، خۆشحاڵى و سوپاسيى خۆيانى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هيواى به‌ره‌وپێشچوونى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان خواست.
تێبينيێك بنێرە: