بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە پێشوازی لە وەفدێکی فەڕەنسا دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە فەڕەنسا ئازاد مستەفا تەندرووستی هەڵەبجە


Jun 22, 2021

قەبارەی فۆنت:
لە نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی د.ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری هونەری بەڕێوبەرایەتی گشی تەندرووستی هەڵەبجە و بەڕێوبەری نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی پێشوازی کرد لە وەفدێکی فەڕەنسا کەبۆ بەجێگەیاندنی ئەو بەڵێنەی لە 33هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و لەسەر داواکاری بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە بۆ نەخۆشخانەکە دابوویان هاتبوون.
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە،  د. ئازاد مستەفا بە ناوی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجەوە بەخێرهاتنی کردن و ستایشی هەوڵەکانی کردن بە ئاڕاستەی هاوکاری کردنی نەخۆشخانەکەدا.
لە بەشێکی دیکەی ووتەکانیداپێداویستیە هەنوکەیەکانی نەخۆشخانەکە بە ئاڕاستەی کەم کردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی نەخۆشانی نەخۆشخانەکەی بۆ خستنە ڕوو ، دوایکرد بەشداربن لە دەستگیرۆیکردنی نەخۆشانی نەخۆشخانەکە کە زەحمەت و ئازارێکی گەورەیان بە چەکی کیمیاوی بەرکەوتووە.
وەفدی میوانیش بەپێزانینەوە پشتیوانی خۆیان بۆ نەخۆشخانەکە دووپاتکردەوە و پێداویستیەکانیان تۆمار کردو بڕیارەلە ئایندەیەکی نزیکدا بیانگەیەنە نەخۆشخانەکە پاش وەرگرتنی پرۆپۆزەڵەكەیان لە باڵوێزی گشتی و قونسوڵی ووڵاتی  فەرەنسا.
کامەران کەریم