ژمارەی  دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان شه‌ش ملیۆن‌ و 171 هه‌زارو 83 کەسە

(0) / اجتماعی


Jan 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

 

ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی کوردستان، ئاماری دانیشتووانی هه‌رێمی بۆ ساڵی 2020 بڵاو كردوه‌ته‌وه‌ و دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان شه‌ش ملیۆن‌و 171 هه‌زارو 83 هاوڵاتییە.

به‌پێی هەواڵی زایەڵە،  ئه‌و ئاماره‌ دەریدەخات سێ ملیۆن و 98 هه‌زار و 81 هاووڵاتیان نێرن و ژماره‌ی ڕه‌گه‌زی مێش بریتییه‌ له‌ سێ ملیۆن و 72هه‌زار و 282 کەس.

 ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەکات زیاتر له‌ 5 ملیۆن و 22 هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاره‌كان ده‌ژین، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و 48 هه‌زار هاووڵاتیش له‌ گونده‌كان ده‌ژین.

باس له‌وه‌شكردووه‌، ساڵی رابردوو 148 هه‌زار و 169 كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دایكبوون و 23 هه‌زار و 921 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.