ڕۆیتەرز: ئێران ۲۰۰ ملیۆن بەرمیل نەوتی ئامادەکراوی بۆ هەناردە کردن هەیە

(0) / / اقتصادی / ڕۆیتەرز ئێران نەوت


Jun 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕێژەی نەوتی یەدەکی ئێرانی لەسەر وشکانی و دەریای بە ۲۰۰ ملیۆن بەرمیل بەراورد کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران لە ئەگەری هەڵگرتنی گەمارۆکان دەتوانێت بەخێرایی بەرهەم هێنانی نەوتی خۆی لە ۲.۱ میلیۆن بەرمیلی ئێستای بگەیێنێتە ۳.۶ میلیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ڕۆیتەرز، لەئەگەری واژۆ کردنی گرێبەستی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا، ئێران دەتوانێت ملیۆنان بەرمیل نەوتی یەدەک کراوی خۆی بخاتە نێو بازاڕەوە.
ئێران خاوەن چوارەمین یەدەکی گەورەی نەوتی جیهانە و بەستراوەتەوە بە داهاتە نەوتییەکانەوە. ئێران بەنیازە دوابەدوای واژۆ کردنی گرێبەستی بەرجام و هەڵگرتنی گەمارۆکان، بەرهەم هێنانی نەوتی خۆی لە ۲.۱ ملیۆن بەرمیلی ئێستای بگەیێنێتە ۳.۶ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.