1 / 6
2 / 6
3 / 6
4 / 6
5 / 6
6 / 6

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پێشانگا بازرگانی سلێمانی


Jun 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

پێش نیوه‌ڕۆی سێ شه‌مه‌  22ی حوزه‌یرانی 2021ی زاینی دووه‌مین پێشانگای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌ مه‌راسیمێك دا به‌ ئاماده‌بوونی د.كه‌مال موسلم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ ناوه‌ندی پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سلێمانی ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، له‌م مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا جێگری ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و سوریا، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، جێگری پارێزگار و قایمقامی سلێمانی، سه‌رپه‌ره‌شتیاری ئیداره‌ی راپه‌رین، به‌رپرسی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسانی مه‌رزی باشماخ و په‌روێزخان، سه‌رۆك و به‌ڕێوبه‌رانی ژووره‌كانی بازرگانی و یه‌كێتی و ناوه‌نده‌ ئابووریه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و كومه‌ڵێك له‌ به‌رێوبه‌رانی فه‌رمانگه‌ بازرگانیه‌كان و بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ بوون.
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ لایه‌ن میدیاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌ مێژوویی ناوبرد و به‌ ئاماژه‌دان به‌ پێشوازی خه‌ڵكی هه‌رێم له‌ كاڵا ئێرانیه‌كان به‌هۆی په‌یوه‌ندیه‌ كلتوریه‌ نزیكه‌كانی نێوانیان، هیوای خواست ئه‌م پێشانگایه‌ له‌ نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان دا به‌رده‌وام بێت. به‌ڕێزیان جه‌ختیان له‌ پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و ئاماده‌بوونی كۆمپانیا به‌توانا ئێرانه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌.
  لای خۆیه‌وه‌ مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌ وته‌یه‌كدا وێڕای به‌خێرهاتنی میوانان، كاری له‌پێشینه‌ی پێشینه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ دراوسێكان به‌ تایبه‌ت عێراق و هه‌روه‌ها پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌ چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانی و هه‌نارده‌ی كاڵاكان و خزمه‌تگوزاری ته‌كنۆلۆجی و ئه‌ندازیاریه‌كانی ئێران به‌ گرنگ زانی و رایگه‌یاند به‌ڕێوه‌چوونی دووه‌مین پێشانگای تایبه‌تی بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌بوونی كاڵا و برانده‌ باوه‌ڕپێكراوه‌ ئێرانه‌كان له‌ بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئاسانكاری بۆ په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه‌ی نێوان بازرگانانی هه‌ردولا و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ دوقۆڵیه‌ ئابووریه‌كان كراوه‌ته‌وه‌. سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی هه‌روه‌ها گوتی له‌ ئاینده‌دا ناوه‌دی بازرگانی و پێشانگای هه‌میشه‌یی كاڵا و خزمه‌تگوزاریه‌ ئێرانیه‌كان به‌ ئاماده‌بوونی 100 براندی ئێرانی و زیاتر له‌ 30 كۆمپانیای دانش بونیان له‌ شاری سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌.
له‌پاش مه‌راسیمه‌كه‌ وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی سه‌ردانی چه‌ند غورفه‌یه‌كی پێشانگایه‌كیان كرد.
دووه‌مین پێشانگای تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ رووبه‌ری 6 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌ به‌ ئاماده‌بوونی 120 كۆمپانیای باوه‌رپێكراوی ئێران و له‌ 10 گروپی كاڵا تا 26ی حوزه‌یران و بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.