پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە گەرمیان دەستپێكرد
/
اقتصادی
/
زایەڵە
گەرمیان
جوتیاران
گەنم
جەلال نوری
بەیانی ئەمڕۆ (22ی حوزەیران) بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان، لە رێورەسمێكدا بنكەی وەرگرتنی گەنم لە گەرمیان كرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە میانی كردنەوەی بنكەی وەرگرتنی گەنم، لیژنەی تایبەت بە پرۆسەكە ئەوەیان خستەڕوو، هەموو پێداویستیەكانیان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنورەكە لەبەردەستە و لەمرۆوە كارەكانیان دەستپێدەكەن و بەپێی رێنماییەكان گەنم وەردەگرن.
جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لە میانی دەستپێكردنی پرۆسەی وەگرتنی گەنم رایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەرجەم شارەكانی كوردستان سایلۆ و بنكەكانی وەرگرتنی گەنم بە ڕووی جوتیاراندا كرانەوە و لە گەرمیانیش بەهەمان شێوە وەرگرتنی گەنم دەستپێدەكات، دیارە ئەوەش بەپێی پلانی كشتوكاڵ دەبێت.
ووتیشی، ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ئەمساڵ ووشكەساڵی گەرمیانی بەتوندی گرتوەتەوە، بۆیە تەنها زەویە كشتوكاڵییە بەراوەكان بەرهەمیان هەبووە و بەداخەوە ئەو گەنمەی لە زەوییە دەیمییەكان چێنراون، بەهۆی بێ بارانی و وشكەساڵی فەوتاوە.
راشیگەیاند، ئێمە لە لیژنەی باڵای رەوبەروبونەوەی ووشكەساڵی داوامانكردووە جوتیارانی زیان بەركەوتوو بەهۆی ووشكەساڵییەوە قەرەبوو بكرێنەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: