زەریف: بە شوێن شەڕ و ئاڵۆزیدا نین

(0) / / جهان / ئێران زەریف ترەمپ ئەمریکا


Jan 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە کردن بەوەی کە ئیران بەشوێن شەڕ و ئاڵۆزیدا نیە و ئەگەر هات و کەسێک ویستی دەسدرێژی بکاتە سەر ئێران بڕوات سەیری ئەنجامی دەسدرێژییەکان ڕابردوو بکات، وتی: پیموایە ئەو یەک دوو ڕۆژەی کە لە حکومەتەکەی ترەمپ ماوەتەوە، کۆتایی دێت و پێشگیرییەکانی ئێرانیش ئەنجامی باشی دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ ( دووشەممە) لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە لێدوانێکدا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بەشوێن شەڕ و ئاڵۆزیدا نیە بەڵام هەوڵەکانی حکومەتەکەی ترەمپ، کە لە کۆتایی خۆیدایە، لە ناخۆی ئەمریکادا تووشی شکستێکی ئابڕووبەرانە بووە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئیرادەی خەڵکی ئێراندا نابێت.
هەروەها ڕایگەیاند: ئەگەر کەسێک ویستی دەسدرێژی کردنە سەر ئێرانی هەبێت، بڕوات سەیری ئەنجامی دەسدرێژییەکانی ڕابردوو بکات. بەڵام پیموایە ئەو یەک دوو ڕۆژەی کە لە حکومەتەکەی ترثمپ ماوەتەوە کۆتایی دێت و پێشگیرییەکانی ئێران ئەنجامی باشیان دەبێت.
کۆتایی/.