هەوڵی دانوستاندنکارانی بەرجام بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی تاکوو بەر لە ۲۴ی پووشپەڕ

(0) / / ایران / زایەڵە حەسەن بەهەشتی پوور بەرجام ئەتۆمی


Jun 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

شارەزاییەکی بابەتە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند: وادیارە دانوستاندنکاران لە هەوڵی ئەوەدان کە بەر لە ۲۴ی پووشپەڕ واتە کاتی ڕێککەوتنی بەرجام، بگەنە ئەنجام و هەردوولاش دەیانەوێت تاکوو هەرچی زووترە بگەنە ئەنجام. لەبەر ئەوەی لەلایەکی دیکەوە نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ئێران لەگەڵ ئاژانسیش کۆتایی دێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن بەهەشتی پوور لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا لە هەڵسەنگاندنی خۆی سەبارەت بە چۆنیەتی دانوستاندنە بەرجامییەکانی ڤیەننا وتی: ڕاستییەکەی ئەوەیە کە زۆر دەمێکە لایەنەکان لەسەر بابەتە گشتییەکان ڕێککەوتوون و ئێستاش شاندەکانی دانوستانکار گەڕاونەتەوە بۆ پایتەختەکانی خۆیان تاکوو لێکدانەوەی زیاتر بۆ وردەکارییەکان ئەنجام بدەن.
ناوبراو وتیشی: خەڵکی ئاسایی زەرەرمەندی سەرەکی گەمارۆکانن و هەرچی زووتریش گەمارۆکان هەڵبگیرێن خزمەتێکی گەورەیە.