وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە هەولێر

(0) / جهان


Jan 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

وزیری بەرگری تورکیا بۆ دیداری بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆ لەبارەی پەکەکە، گەیشتە هەولێر.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، ئەمڕۆ سێ شەممە، خەلووسی ئاکار وەزیرى بەرگرى تورکیا، پاش کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى عێراق لە بەغدا، گەیشتە هەولێر.

ئاکار  لەلایەن وەزیرى پێشمەرگەى هەرێمەوە پێشوازى لێکرا.

 بڕیاریشە لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکى هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پارتی کۆببێتەوە و باسی پەکەکە بکەن.

وەزیری بەرگری تورکیا بڕیارە لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆببێتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیشیان باسی پەکەکە دەبێت.

رۆژى سێ شەمە خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، هەردوولاش ڕێککەوتوون لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی هەڕەشەکانی ناوچە سنورییەکانیان و کازمی هەرجۆرە هەڕەشەیەکی ڕەتکردەوە کە لە خاکی عێراقەوە بکرێتە سەر تورکیا.

لاى خۆیەوە وەزیری بەرگی تورکیا، ئامادەیی سوپای تورکیای نیشانداوە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و ڕاوێژکاری پێویست بە سوپای عێراق، بە تایبەت لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر و مەشقپێکردن و مانۆڕی سەربازیدا.