دوو ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان خەرج دەکرێ

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاو مەسرور بارزانی قەیران کەم ئاوی


Jun 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار، بۆ چارەسەری کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان خەرج دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپییەکی بە زایەڵە گەیشتووە و تێیدا بڵاویکردووەتەوە کە بڕە پارەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی ماڵان خەرج دەکرێ.
لە ڕاگەیاندرەکەدا هاتووە، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 100 لە 21ی4ی2021، کە تایبەت بوو بە بابەتی وشکە ساڵی لە ھەرێمی کوردستان، بڕی دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار، بۆ چارەسەری کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان وەک ھەنگاوی یەکەم لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان خەرج کرا.
کامەران کەریم