سەرمایەداران و بازرگانانی سلێمانی و ئێران کۆبوونەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەڤاڵ ئەبوبەكر سلێمانی مەهدی شوشتەری ئێران ئاڵوگۆڕ سەرمایەدانان


Jun 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە ئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و مەهدی شوشتەری سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێكخراوەكانی كەرتی تایبەت و سەرمایەداران و بازرگانان لەگەڵ خاوەن كارخانە و براندەكانی پێشانگای دووەمی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی، كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام درا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە كۆبوونەوەكەدا کە ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەچوو، پارێزگاری سلێمانی و سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی پێکەوە، هانی كۆمپانیا ئێرانییەكانیان دا كە ئاسانكاری بۆ کاری هاوبەش بکەن.
یاسین مەحمود سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لقی سلێمانی لەبارەی ئەم کۆبوونەوەیە وتی؛ لەکۆبوونەوەکەدا داوام کرد، لایەنی ئێرانی مەرجەکانیان سادە و ئاسان بکەن بۆ پێدانی بریكارنامەی كارخانەكانیان بۆ بازرگانانی سلێمانی بە تایبەت و هەرێم بە گشتی، هاوکات کارئاسانی بۆ هاتووچۆ و ڕایکردنی کارە بازرگانییەکان بکرێت.
مەلا یاسین ئاماژی بەوەشدا لە كۆبوونەوەكەدا داوایكردووە، كە لقی كارخانەكانی ئێران لە ناو شاری پیشەسازی عەربەت دامەزرێنن.
جێی ئاماژەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە ئامادەبوونی 400 بازرگان و نزیكەی 150 كۆمپانیا پێشانگای دووەمی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەرهەمەكانیان خستەڕوو، هاوكات، بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی ئێران خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی سەبارەت بەو پێشكەوتنانەی كە سلێمانی بەخۆیەوە بینیوە و بەڵێنیاندا، لقی كۆمپانیاكانیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بكەنەوە.