بلۆمبێرگ: پێدەچێ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران بەمزوانە نەیێتە دی

(0) / زایەڵە بایدن بلۆمبێرگ ئەتۆم گەمارۆ


Jan 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

ماڵپەڕی بلۆمبێرگ بڵاوی کردەوە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ نەوتییەکانی ئێران لە ئەولەویەتی کارەکانی حکوومەتەکەی بایدن دا نیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بلۆمبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە کردن بەوەی کە جۆ بایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەنیازە بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بە ڕێککەوتنی ناوەکی ئێرانیشەوە، باسی لەوە کرد کە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ نەوتییەکانی ئێران لە ئەولەویەتی کارەکانی ئەودا نیە.
هەروەها پێش بینی ئەوەشی کرد کە چارەسەرکردن و کۆتایی هێنان بە کێشەکانی پەیوەندیدار بە گەمارۆکانی سەر ئێران و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕوو نەدات.
کۆتایی/.