بۆردوومانی گوندێکی نزیکی ئامێدی لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە

(0) / / کردستان / زایەڵە تورکیا مژێ ئامێدی


Jun 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی "مژێ"ی سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردوومان کرد، کە بنکەیەکی گەریلاکانی پەکەکەی لێ بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە کەناڵی ڕووداو، کاژێر 5:30ی بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەکانی تورکیا سێ جار گوندی "مژێ"ی سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردوومان کردووە کە بنکەیەکی گەریلاکانی پەکەکەی لێبووە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ئەم بۆردوومانە هیچ زیانێکی گیانی بۆ خەڵکی سڤیل نەبووە، ناشزانرێت گەریلا قوربانی هەبووە یان نا، بەڵام بۆردوومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردووە.
لە درێژەدا هاتووە: لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەوە، تورکیا بە چڕی سنووری ناحیەی کانی ماسێی تۆپبارانکردووە و گوندەکانی بیشیلێ و دەرگەلا میسا بەگ لە بناری چیای مەتین، گەلی قومری و سەرێ حەمێ لە نزیک گوندی هروورێ کێستەی گرتووەتەوە.