ئێران ناوەندێکی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئێران ناوەندێکی بازرگانی مەهدی شووشتەری


Jun 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆماری ئیسلامی ئێران بە نیازە ناوەندێکی گەورەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان دامەزرێنێت لەناو پارێزگای سلێمانی دەست بەکارەکانی دەکات.
بەپێی راپۆرتی زایەڵە، مەهدی شوشتەری، کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی رایگەیاند" لە ئێستادا ئێمە لە بەرنامەی کارماندایە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕادەگەیەندرێت ئەویش دامەزراندنی ناوەندێکی بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان کە بنکەکەی لە شاری سلێمانیدا دەبێت".
راشیگەیاند:"ئەو ناوەندە کاری ئەوەدەبێت کە بەردەوام پێشانگای نمایشکردنی کاڵا ئێرانیەکانی تیادا بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیای باوەڕپێکراوی ئێرانی لەخۆ دەگرێت، کە دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەو ناوەندەوە کاڵا و براندە باوەڕپێکراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بخەینە ڕوو بۆ خەڵک و بازرگانان".
قسەکانی مەهدی شوشتەری، کونسوڵی ئێران لە شاری سلێمانی لە کاتی بەڕێوەچونی دوهەمین پێشانگای کۆماری ئیسلامی ئێران بوو کە لە ناو هۆڵی پێشانگای سلێمانی بەڕێوە چوو.