ئانتۆنیۆگوترێش داوای هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکات

(0) / / جهان / زایەڵە نەتەوە یەکگرتووکان ئێران گەمارۆ ئەتۆمی چەک ئەمریکا


Jun 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکرتووەکان لە یازدەیەمین ڕاپۆرتی خۆی دا سەبارەت بە جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجوومەنی ئاسایش،گەڕانەوەی ئەمەریکای بۆ بەرجام بە کردەوەیەکی شیاو دانا و داوای لە واشنتۆن کرد گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبوەشێنێتەوە و ماوەی  لێبووردنەکان درێژ بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ڕاپۆرتەدا کە لە نێزیک دانیشتنەکەی۳۰جون(٩ی پووشپەڕ) ئەنجوومەنی ئاسایشدا بڵاو بووەتەوە ڕایگەیاند، بە هەڵسووکەوتە دیپلۆماتیکەکانی ئەم دواییە کە لە سەرەتای مانگی ئاوریلی ۲۰۲۱ و سەبارەت بە کۆمسیۆنی هاوبەش و ئەم ڕێکەوتنە گرینگە ئەنجام دەدرێت دڵخۆشم لەبەر ئەوە دەرفەتێک بۆ ئێران و ئەمریکا دەڕەخسێنێت تا بگەڕێنەوە سەر جێبەجێکردنی تەواوەتی بەرجام و بڕیارنامەی۲۲۳۱(٢٠١٥).

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوونیکردەوە :داوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکەین گەمارۆ گونجێندراوەکانی ئەم پلانە هەڵبوەشێنێتەوە و ماوەی لێبووردنەکان سەبارەت بە بازرگانی نەوت لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و پرۆژەکانی دژ بە پەرەسەندنی چەکە ناوەکیەکان لە چوارچێوی بەرجام درێژ بکاتەوە.