پێشوازی بێگەرد تاڵەبانی لە نەسروڵڵا ڕەشنودی
/
کردستان
/
زایەڵە
بێگەرد تاڵەبانی
نەسروڵڵا ڕەشنودی
بازرگانی
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان پێنجشەممە پێشوازی کرد لە نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکۆنسولی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێکی یاوەری.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم دیدارە تایبەت بوو بە جەختکرنەوە لەسەر دەرئەنجامی ئامانج و داواکاری و پێشنیارەکانی سەردانە فەرمیەکەی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی و تیمێکی باڵای وەزارەت و سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان، لەمیانی بەشداری کردن لە مەڕاسیمی کردنەوەی 19هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئەسفەهان و زنجیرەی کۆبونەوە و بەسەرکردنەوەکانی لە کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ سەرۆکی دەستەی پەرەپێدانی ئابوری و پەرەپێدانی نێوان عێراق - ئێران و وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران و ژووری بازرگانی ئەسفەهان و سەندیکای کۆمپانیاکانی بازرگانی و ئابووری و بەسەرکردنەوەی چەندین پرۆژەی گرنگی کشتوکاڵی و گاوداری و شیرەمەنی و پەلەوەری.
جێگەی ئاماژەیە کە چەندین راسپاردە و پێشکەوتن و تێگەیشتنی زۆر باش بەدی هاتووە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبێتە هۆی بەرفراوانکردنی پەیوەندیەکان و ئاڵوگۆڕی لە ئەزموونی بەرهەمهێنان و هاندانی کۆمپانیاکانی ئێران بۆ سەرمایەگوزاری لە پیشەسازی کشتوکاڵی و شیرەمەنیو گاوداری و بونیادنانی پرۆژەکانی ئاودێری لەهەرێمیکوردستان.
تێبينيێك بنێرە: