کوژرانی 5 پۆلیسی فیدراڵی لە هێرشی داعش بۆ سەر کەرکوک

(0) / / عراق / زایەڵە داعش پۆلیس کەرکوک شەهید تیرۆر


Jun 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

داعش لە کەرکووک هێرشی کردە سەر ھێزە عێراقییەکان و 8 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنووری شارۆچکەی داقووق لە باشووری کەرکووک دوو جار  هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پۆلیسی فیدراڵی.
لە ئەنجامی هێرشەکانی داعش لە کەرکوک، پێنج پۆلیس کوژران و سیانی دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەی هەواڵەکان چەکدارەکانی داعش بەبێ زیان لە شوێنی رووداوەکە ھەڵاتوون.