ئەگەری دەسپێکردنەوەی گەڕێکی نوێی دانوستاندنەکانی ڤیەننا لە حەوتووی داهاتوودا

(0) / / جهان / زایەڵە ڤیەننا بەرجام ئەتۆمی ئێران ڕووسیا


Jun 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ئامادەبوو لە ڤیەننا دەسپێکردنەوەی گەڕێکی نوێی دانوستاندنەکانی سەبارەت بە زیندووکردنەوەی بەرجام لە حەوتووی داهاتووی بەدوور نەزانی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میخاییل ئۆلیانۆف، نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ئامادەبوو لە ڤیەننا لە تویتێکدا نووسی: " هەست دەکەم کە دانووستاندنەکانی ڤیەننای سەبارەت بە زیندووکردنەوەی بەرجام لە حەوتووی داهاتوو واتە بەلانی زۆر تاکوو ۴ی تەمووز دەستپێدەکەنەوە و تەنانەت لەوانەیە ئەمە زووتریش ڕووبدات. ئەم بابەتە یەکلا نەکراوەتەوە بەڵام ئەگەری ڕوودانی زۆرە."
 جێگای ئاماژەیە که ئەمریکا و ئێران بەشێوەی ڕاستەوخۆ هیچ جۆرە دانوستاندنێکیان نەبووە و نوێنەرانی حکومەتی ئەمریکا لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی دیکە لەم بوارەدا لە وتووێژدان.