کەس و کاری ئەنفالکراوان لە بانکی شارەزوور موچەکانیان وەردەگرن
/
کردستان
/
زایەڵە
مووچە
جینۆساید
شارەزوور
بەڕێوەبەری بانکی شارەزوور ئاشکرایکرد، کەسوکاری جینۆساید موچەی مانگی ٥ لەبانکی شارەزوور وەردەگرن .
هەرێم حمە ساڵح بەڕێوەبەری بانکی شارەزوور بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئاگاداری کەس و کاری سەربەرزی جینۆساید (ئەنفالکراوان) دەکەین ئەو بەڕێزانەی کە کۆپیەک لە هەویەی جینۆسایدیان هێناوە بۆ بانکی شارەزوور. لەم مانگەوە مانگی ( 5) لە کاتی دابەشکردنی مووچەدا دەتوانن سەردانی بانکی شارەزوور بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
ناوبراو وتیشی، لە پێناو خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیانی بەڕێز و خۆشەویستی سنورەکەمان کە چەندین ساڵە رێگای دوور دەبڕن، بانکی شارەزوور هەستا بە گواستنەوەی مووچەی ئەو بەرێزانە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: