پۆلیسی پارێزگای سلێمانی شەش تۆمەتبار دەستگیر دەکەن

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی تۆمەتبار مادەی هۆشبەر تلیاک حەب


Jun 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاش وەرگرتنی بریاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار و بەشی پۆلیسی دووكان شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد كە حەب و مادەی هۆشبەریان پێبووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە سێ تۆمەتبار مادەی هۆشبەریان پێیەو بەكارهێنەری ئەو مادانەن، دەستبەجێ بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری ڕاسپارد کە لێکۆڵینەوەو بەدواداچون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان ئەنجامبدەن، سەرئەنجام توانرا هەریەك لەتۆمەتباران (ك، ح،أ) لەدایكبووی 1983، (ع، ح، د) لەدایكبووی 1994 و (ك، م، م) لەدایكبووی 1983 لەناو شاری سلێمانی لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیربكرێن.
ڕونیشکراوەتەوە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك حەب‌و مادەی هۆشبەردا.
دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، دەركەوت كە تۆمەتبارەكان بەڕەگەز ئێرانین‌و دانیشتووی قەزای دووكانی سەر بەپارێزگای سلێمانین‌و سێ تۆمەتباری دیكەیان لەگەڵدا بووە، بۆیە بەشی پۆلیسی دووکان و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی دووکان هەستان بەگەڕان‌و پشكنینی شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتباران و توانرا هەریەك لەتۆمەتباران (أ، ح) لەدایكبووی 1987، (ب، ح) لەدایكبووی 1985  و (پ، م) لەدایكبووی 1981 دەستگیربکرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر بڕێك حەبی بێهۆشكەر‌و ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش.
باس لەوەشکراوە، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددەی 14ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
کامەران کەریم