ئەرتەشی ئێران مانۆڕێکی سەربازی گەورەی دەستپێکرد

(0) / / جهان / زایەڵە ئیقتدار ئەرتەش ئێران


Jan 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

هێزەی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران مانۆڕی گەورەی "ئیقتداری 99"ی دەستپێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاژانسی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند مانۆڕی گەورەی ئیقتداری 99 لە لایەن هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرلەبەیانیی  ئەمڕۆ لە ڕۆخەکانی مەکران دەستیپێکرد.
ئەم مانۆڕە بە ئامادەبوونی فەرماندە باڵاکانی ئەرتەش و دیکەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و بە پشتیوانیی هێزە ئاسمانییەکان بەڕێوەدەچێت.
ئامانج لە بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازیی ئیقتداری 99 هەڵسەنگاندنی ئاستی ئامادەیی ڕەزمی یەکەکانی هێزی زەوینی ئەرتەش و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان و گواستنەوەی خێرای  هێزەکان بۆ شوێنی ئۆپەراسیۆن ڕاگەێندراوە.
لەمبارەیەوە ئەمیر محەمەد حسێن دادڕەس جێنشینی فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران ئاماژەی بە تواناکانی ئەم هێزە کرد و وتی: ئەمڕۆ هێزی زەوینی ئەرتەش لە بوارەکانی پەهپادی و مووشەکی گەیشتۆتە توانای بەرچاو و هێز و تواناکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان لە مانۆڕی سەربازیی ئیقتداری 99 نمایش دەکرێن.
کۆتایی/.