سوپای توركیا ناوچه‌یه‌كی زاخۆى بۆردومان کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە پەکەکە زاخۆ


Jun 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

سوپای توركیا به‌ پاساوی بوونی باره‌گا و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) ناوچه‌یه‌كی قه‌زای زاخۆ بۆردومان ده‌كات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سوپای توركیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ناوچه‌ی به‌حركه‌ی پشت كۆمه‌ڵگه‌ی (بێگۆڤا)ی له‌ سنوری قه‌زای زاخۆ، له‌ پارێزگای دهۆكی بۆردومان كرد.
به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه‌ ئاگر له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و زیان به‌ پوش و پاوان و باخی جووتیاران گه‌یشتووه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌واڵێك له‌ بوونی زیانی گیانیی نییه‌.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، به‌هه‌مان پاساوی بوونی پێگه‌ و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌، سنوری پارێزگای دهۆك، پشده‌ر و شارباژێریش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌ بۆردومان كراوه‌.