زەریف: جیهان قەرزداری سەردەشت، شنۆ و خەڵکی ستەملێکراوی هەڵەبجەیە
/
کردستان
/
زایەڵە
سەردەشت
هەڵەبجە
ئێران
جیهان
سڤیل
محەمەد جەواد زەریف
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی یادی کیمیابارنی شاری سەردەشت لە پەیامێکدا نووسی: جیهان قەرزداری گەلی ئاشتی خوازی ئێران و بە تایبەت شارەکانی سەردەشت، شنۆ و خەڵکی ستەملێکراوی هەڵەبجەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاری سەردەشت پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ناوبراو لەم پەیامەدا سەردەشتی بە نمانای بەکارهێنانی چەکی کیمیای دژی خەڵکانی سڤیل لە سەدەی دوایی وەسف کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران قوربانیانی چەکی کیمیایی لە ئێران و ناوچەی بە دووجار قوربانیی سیاسەتە دژە مرۆڤانەکانی هەندێ حکوومەتی ڕۆژئاوایی زانی؛ یەکەم جار، کۆمپانیاکانیان مادەی کیمیایی و تەکنۆلۆژیای بەرهەمهێنانی چەکی کیمیاییان بە سەدام دا و لە ئاست ئەم تاوانە هۆڤانەی سەدام بێدەنگ بوون.
زیادی کرد: دووەم جار بوونە قوربانی؛ گەمارۆکانی سەردەمی ترامپ وەکوو هەنگاوێکی دژەمرۆڤانە بوو کە ڕێگە نەدرا دەرمان و جیهازاتی پزیشکی بگاتە دەستی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی.
زەریف لە بەشێکی دیکە ئەم پەیامەدا ڕایگەیاند: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی قەرزداری خەڵکانی ئاشتی خوازی ئێران و بە تایبەتی دانیشتوانی شارەکانی سەردەشت و شنۆ و دەیکەی شارەکای ئێران و هەروەها خەڵکی ستەملێکراوی هەڵەبجەیە کە لە ژێر بۆردومانی چەکی کیمیایی سەدامدا، هاواری دژی ستەمیان هەڵدا و لە کۆتاییدا بوونە هۆی خێراتربوونەوەی دانوستانەکانی قەدەغەی چەکی کیمیایی و لە کۆتاییدا پەیماننامەی قەدەغەی چەکی کیمیایی لە ساڵی 1993.
شیاوی باسە ٧ی پووشپەڕی ساڵی 1366 ڕژێمی بەعسی سەدامی، شاری سەردەشتی بۆردومان کرد.
تێبينيێك بنێرە: