شوێنەوارێکی 4 هەزارساڵە لە وڵاتی میسر دۆزرایەوە

(0) / فرهنگی


Jan 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، میسر لەهەنگاوێکی نوێدا ژمارەیەک پارچە شوێنەواری نوێی دۆزییەوە، لەنێویشیاندا ٥٤ تابووتی دارینی دۆزییەوە، کە مێژووکەیان بۆ 4 هەزار و 200 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، زاهی هەواس شوێنەوارناس لەو تیمەی کە هەستاون بە دوای گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەو شوێنەوارە مێژووییانە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، مەزارگەی "شاژنە نێت"یان لە نزیک هەڕەمی هاوسەرەکەی پادشا "تیتی" شەشەم فەرمانڕەوای میسر دۆزیوەتەوە، کە مێژووەکەیان بۆ چوار هەزار و ٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

هەر لە هەڵمەتی گەڕان و دۆزینەوەکەدا، ژمارەیەک یاریی و پەیکەر و پارچەپەڕۆی رووپۆشکردنی رووخسار دۆزراونەتەوە، بەگوێرەی وتەی زاهی هەواسیش، هەموو ئەو دۆزراوانە دەبنە پاڵپشت لە نووسینەوەی مێژووی ناوچەی شوێنەواری سەقارا و شانشینەکانی ئەو سەردەمەی ناوچەکە.