ڕوداوێکی هاتوچۆ گیان لەدەستی لێکەوتەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هاتوچۆ هۆرێن گەرمیان


Jun 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند ڕوداوێکی هاتوچۆ گیان لەدەستی لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (دووشەمە) لەسنوری ناحیەی مەدان بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕ سکیلێک و مینی پاسێکەوە کەسێک گیانی لەدەست دا .
ڕونیشکراوەتەوە، ڕوداوەکە لەنێوان گوندی هۆرێن و ناحیەی مەیداندا ڕویداوە ماتوڕ سکیلەکەو مینی پاسەکە بەئاراستەی ناحییەی مەیدان ڕۆشتون و ڕوداوەکە ڕویداوە، بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە گیانی لەدەست داوە، لێکۆڵینەوە لە لایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە.
کامەران کەریم