پزیشکێک منداڵێک لە مردن ڕزگار دەکات؛ یەکەم جارە لە چەمچەماڵ ئەم نەشتەرگەرییە دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە چەمچەماڵ مردن نەشتەرگەری هیوا حسین


Jun 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

دوای ئەوەی منداڵێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لەسەر پاسکیل و بۆری هەناسەی دەبڕێت و دەگەیەنریتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕە و دەستبەجێ لەلایەن پزیشکێكەوە بەهاوکاری ستافی هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدەرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لەبارەی ئەو حاڵەتەوە دکتۆر هیوا حسێن، پزیشکی نەشتەرگەری گشتی لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە بۆ زایەڵە دواو  ووتی، شەوی ڕابردو نزیکی کاتژمیر ١١ی شەو حاڵەتێکی زۆر دەگمەن و مەترسیدار ئەویش منداڵێکی کوڕی تەمەن ٩ نۆ ساڵان بوو،کەبەهۆی کەوتنە خوارەوەی لەسەر پاسکیل و سوکانی پاسکیلەکەی دەچێت بەبۆری هەناسەیدا و بەتەواوەتی دەیبڕێت دوای ئەوەی گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ و فریاگوزارییەکانی بۆ ئەنجامدرا دواتر بەهۆی قورسی و مەترسیداری لەبەر پاراستنی ژیانی منداڵەکە دەستبەجێ بڕیارماندا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدەین لەبەرئەوەی زۆر ئەستەمبوو لەژیاندا بمێنێت و بگاتە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەهۆی هەناسەتوندی و شینبوونەوە و دابەزینی ئۆکسجینی و نەزیفبوونی.
وتیشی، دوای کاتژمێرێک مانەوە لە نەشتەرگەری و دورینەوەی بۆری هەناسەی و راگرتنی نەزیفبوونەکەی خۆشبەختانە مەترسی لەسەر ژیانی نەماو   بەمەبەستی چاودێریکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارکرا لەسلێمانی و لەئێستا باری تەندروستی جێگیرە لە یەک دو ڕۆژی تر دەگەڕێتەوە ماڵەوە و نەخۆشخانە بەجێدەهێڵێت.
کامەران کەریم