شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق هەواڵێک بەدرۆ دەخاتەوە
(0) /
شانەى راگەیاندنى ئەمنىی عێراق ڕایگەیاند هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر هێزەکانی وڵات لە پارێزگاى بابل.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شانەى راگەیاندنى ئەمنىی عێراق سێشەممە 19ى کانوونى دووەمى 2021 لە راگەیەندراوێکدا رەتیکردەوە کە شەوى رابردوو هیچ هێزێکى ئەمنیی عێراق لە باکوورى پارێزگاى بابل رووبەڕووى هێرش بوبێتەوە.
هەروەها داوای لە میدیاکان و بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە لە گواستنەوەى زانیارییەکان ورد بن و هەواڵى بێبنەما بڵاونەکەنەوە.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: