ئەندام پەرلەمانێک بۆ زایەڵە: کەس نەیزانی قەرزەکانی حکومەت بۆ لە شەش مانگدا سێ ملیار دۆلار زیادی کردووە

(0) / / گفتگو / زایەڵە سەرچنار ئەحمەد مووچەی


Jun 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، دوای چەندین کاتژمێر لەدانیشتنی  پەرلەمان، کەس نەیزانی بۆچی حکومەت قەرزار بووە .
سەرچنار  ئەحمەد  ئەندامی  پەرلەمانی  کوردستان   لە وتووێژی   لەگەڵ   پەیامنێری   زایەڵە  ڕایگەیاند،  18 سەعات دانیشتی پەرلەمان بەردەوام بوو لەگەڵ ستافی حکومەت و پەرلەمانتاران داوایان کرد کۆتایی بە بابەتی لێبڕینی مووچەبێت و داتا و زانیاری پێویست لەسەر زیادبوونی داهات خرایەڕوو، لە کۆتایی و دەرەنجامی دانیشتنەکە وەڵامی ستافی حکومەت لەبری هەڵگرتنی لێبڕینی مووچە زیادبوونی قەرزەکانیان بوو لە 28 ملیار دۆلارەوە بۆ 31 ملیار دۆلار .
ناوبراو  وتیشی،  کەس نەیزانی ئەم قەرزە بۆ لە شەش مانگدا سێ ملیار دۆلار زیادی کرد، واتە بۆ هەر مانگێک نزیکی نیو ملیار دۆلار قەرز هاتووەتە سەر حکومەت، باشە خۆ مووچە مووچەی بەلێبڕین دابەشکردووە و باسی خزمەتگوزارییەکانیش ناکەم، هەرێم نەوتی فرۆشتووە لەبری ئەوەی نەوتیش بکڕێت،ئێ ئەم هەموو قەرزە بۆ هاوکێشەیەکی شیکارنەکراوەو بەجێی دێڵم بۆ زیرەکەکان.
سازدانی  - کامەران  کەریم