مەسرور بارزانی و وەزیری بەرگری تورکیا باسی ڕێککەوتنی شەنگال دەکەن

(0)


Jan 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری توركیا كردو وپەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/19 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پیشوازی لە خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا كرد و لەكۆبونەوەكەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا باسی لێوەكراوە.

هەرلەكۆبونەوەكەدا جەخت كراوەتەوە لە گرنگیی هەماهەنگیی و بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا لەپێناو سەقامگیركردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەكە.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، گرنگیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەكدارە نایاساییەكان لە پێناو ئاسایكردنەوەی دۆخی دەڤەرەكە و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانیان تاوتوی كراوە.