هەرێم کەمال ئاغا: بوونی هێزەکانی تورکیا لەنێو هەرێمی کوردستان داگیرکاری و پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەمال ئاغا هەرێمی کوردستان پەکەکە تورکیا


Jul 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشی سوپای تورکیا لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان و شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا ئاشکرای کرد، بوونی هێزەکانی تورکیا لە نێو هەرێمی کوردستان "داگیرکاری و پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە"، بەڵام پەکەکەش پێویستە "رێز لە هەرێمی کوردستان" بگرێت و بیانوو نەداتە تورکیا بێتە نێو هەرێمی کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی لیژنەی بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، وەکو لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوجەکانی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکەمان کردووە و راپۆرتێکمان لەبارەی زیانەکان و قەرەبووکردنەوەی خەڵکی ناوچەکە ئامادەکردووە، هەروەها داواشمان کردووە لیژنەیەکی تایبەتمەندی بۆ خەملانی زیانەکان پیکبهێندرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، "دەبێت پەکەکە هاوکاریی هەرێمی کوردستان بێت و هەرێمی کوردستانیش لەڕێگەی کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتان گوشاری زیاتر بکات. چونکە بوونی هێزەکانی تورکیا لەنێو هەرێمی کوردستان داگیرکاری و پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە، عێراق نەیتوانیوە سەروەریی خۆی بپارێزێت، دەبێت حکومەتی عێراقیش لەڕێگەی پەیوەندیی دیپلۆماسی خۆیەوە تورکیا ناچاربکات سەروەریی عێراق پێشێلنەکات."
 ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتیشی، بۆ بچووککردنەوەی هەرێمی کوردستان تورکیا بەرنامەی هەیە پەکەکەش کراوەتە بیانووی ئەوە، بوونی هێز و سوپای تورکیا داگیرکارییە و پێشێلکاریی روونە بۆ سەر سەروەریی عێراق، پەکەکەش پێویستە رێز لە هەرێمی کوردستان بگرێت، زۆر شوێن هەن پەکەکەشی لێ نییە و تورکیای لێیە، ئێمە داوامان لە پەکەکە ئەوەیە بیانوو نەداتە دەست تورکیا بۆ هاتنە نێو هەرێمی کوردستان.