دەستگیرکردنی بکوژی ژنەکەی کۆمەڵگای مەلائۆمەر
/
اجتماعی
/
زایەڵە
بکوژ
هەلێر
چەقۆ
عائیشە مەحمود محەمەد
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن 42 ساڵ بە"چەقۆ" لەلایەن هاوسەرەكەیەوە کوژرا، پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، هێزەکانیان فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباری روداوەکەیان ئاڕاستەی سەرجەم خاڵەسنوری و بازگەکان کردبو و لەدوایین خاڵی پشكنینی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان دەستگیرکراوە.
لەراگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر کە کۆپییەکی بۆ زایەڵە نێردراوە، ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 7:28 خولەکی بەیانی بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی (شاوێس)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە روداوی كوشتنی ئافرەتێك بە چەقۆ لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لە كۆمەڵگای (مەلائۆمەر) لەسەر كێشەیەكی خێزانی بە ناوی (عائیشە مەحمود محەمەد) خاوەن پێنج منداڵ و (تەمەن 42 ساڵ) ئاگادار كرانەوە.
ئەوەش هاتوە، دوای روداوەکەش دەستبەجێ دەست بە لێكۆڵینەوە کراوە و دەركەوت كە تۆمەتبار لە شوێنی روداو هەڵاتوە، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و فەرمانی دەستگیركردنی بكوژەكە بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان بەسەر هەمو بازگە و خاڵەكانی پشكنین و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەشەكاندا گشتێنرا.
پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستوەتەڕو، "هەر ئەمڕۆ 2/7/2021، بكوژی ئافرەتەكە بە ناوی (ن. ع. م) لە ماوەی پێنج كاتژمێر لە دوایین خاڵی پشكنینی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان دەستگیرکراوە، تۆمەتباری ناوبراو كە وتەی وەرگیرا و دانی ناوە بەتاوانەکەیدا".
تێبينيێك بنێرە: